٨ ئاب ٢٠٢٣ - ١٩:٤٩
مێدیا ئیسرائیلییەکان: ئێران توانای بەرگری بەهێز و بەربڵاوی هەیە

مێدیا عبرییەکان بە دانپێدانان بە توانی بەرگری ئێران جەختیان کرد کە ئەرتەشی ئیسرائیل تووشی تێکچوونێکی ناوخۆیی بێ وێنە بووە.

 مێدیا عبری زمانەکان لە ڕاپۆرتەکانی خۆیاندا دانیان پێدانا کە ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل لە دۆخێکی خراپ و نەرێنی دایە.

بە پێ دانپێدانانی مێدیاکانی ئیسرائیل، ئێران توانیویەتی بە بێ دەستخستنی بۆمبی ئەتۆمی هێزیبەرگری ناڤۆکی هەبێت.

لاواز بوونەوەی بواری سەربازی ئیسرائیل لە دۆخی ئێستادا و لە سێبەری توند بوونەوەی قەیرانی سیاسی لە ئیسرائیل بووەتە هۆی ئەوە کە فەرماندەکانی ئەرتەش لە کابینەی ئەمنیەتی ئەو ڕژێمە بۆ لێکدانەوەی دۆخی هەستیاری ئێستا بەرانبەر حزبوڵڵای لوبنان هۆشدایی بدەن کە هەر هەوڵیکی بچووک لە دژی حزبوڵڵا دەتوانێت ببێتەهۆی شەڕێکی بەربڵاو لە بەرەی باکووری و ناوچەکانی دیکە.

342/